Loading...
خووله‌کانی دیکەراپۆرتی تایبەت

راهێنەرێکی ئیسپانی لەسەر بەکارهێنانی ChatGPT دەرکراوە

بە ژیریی دەستکرد یاریزانی دۆزیوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەو راهێنەرەی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد دەرکرا وەڵامی خۆی هەیە.

رۆبێرت مۆرێنۆی ئیسپانی کە لە رابردوو راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەکانی مۆناکۆ و گرانادا بووە، هەروەها لە یانەکانی بارسێلۆنا، رۆما و سێڵتا ڤیگۆ وەکو یاریدەدەر کاریکردووە، بە هۆکارێکی سەرنجڕاکێش لە راهێنەرایەتی یانەی سۆچیی رووسی دوورخراوەتەوە.

مۆرێنۆ لە کانوونی دووەمی 2023 پەیوەندی بە یانەکەوە کرد، دوای ئەزموونکردنی دابەزین و دووبارە سەرکەوتنەوەش، لە ئەیلوولی 2025 لە کارەکەی دوورخرایەوە.

راپۆرتە هەواڵییەکانی رووسیا لەم دواییانە رایانگەیاند کە مۆرێنۆ بەردەوام لە کارەکانی پشتی بە ChatGPT بەستووە، ئاندرێی ئۆرلۆڤی بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی یانەکە رایگەیاند؛ راهێنەرەکە ژیریی دەستکردی بۆ دانانی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بەکارهێناوە و لە کاتژمێری پێنجی بەیانی یاریزانەکانی خەبەرکردووەتەوە، هەروەها هەندێکجار 28 کاتژمێر نەیهێشتووە یاریزانەکان بخەون.

ئۆرلۆڤ دەشڵێت، مۆرێنۆ سوودی لە بەکارهێنانی ChatGPT بینیوە بۆ دۆزینەوەی هێرشبەرێک بۆ یانەکە، کە ئەمەش بەپێی پلانەکان نەڕۆیشتووە.

مۆرێنۆ لە بەرامبەردا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاس ئەنجامداوە و سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە، راهێنەرەکە دەڵێت؛ ئۆرلۆڤ پێش ئەو یانەکەی جێهێشتووە و تەواوی چیرۆکەکەی نەزانیوە، هەروەها هەرگیز ChatGPT هیچ ژیرییەکی دەستکردنی دیکەی بۆ ئامادەکاریی یارییەکان بەکارنەهێناوە، تاوەکو بڕیار لەسەر دەستنیشانکردنی یاریزانەکان یان پێکهاتەی سەرەکی بدات.

رۆبێرت لە درێژەی قسەکانی ئاماژە بەوە دەدات کە وەکو هەر کەسێکی دیکە، تەنیا بۆ وەرگێڕان لەنێوان ئیسپانی و رووسی سوودی لە بەرکارهێنانی ژیریی دەستکرد وەرگرتووە. هەروەها گرێبەستەکانیش بڕیاری یانەکە بووە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشیی و تیمی پزیشکیی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button