Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زانیاری نوێ؛ بێرناردۆ سیلڤا خۆی پێشكەشی یانەیەكی ئیسپانیا كردووە

یانەیەكی لالیگا سەرنجی راكێشاوە

Yariga App

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی خۆی پێشكەشی بارسێلۆنا كردووە.

بێرناردۆ سیلڤا لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی مۆناكۆ بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بێرناردۆ سیلڤا یانەی بارسێلۆنای لە رێگەی خۆرخێ مێندێزی بەڕێوەبەری كارەكانییەوە ئاگاداركردووەتەوە ئامادەیە پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.

بارسێلۆنا ئەو یانەیەیە كە زۆرترین سەرنجی ناوەڕاستكارە پۆرتوگالییەكەی بۆ خۆی راكێشاوە.

یانە كاتالونییەكە ئاگاداری خواستی یاریزانەكەیە بەڵام روون نییە كە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن یاخود نا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەكە پشتڕاستیكردەوە بارسێلۆنا ئێستا هیچ پلانێكی بۆ گواستنەوەی یاریزانی هێڵی ناوەند نییە.

بێرناردۆ سیلڤا لەم وەرزەدا 31 یاریی كردووە و تەنیا یەک گۆڵی كردووە و چوار گۆڵیشی درووستكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button