
یاریگا –
مایکڵ کاریک هەڵوێستی سۆڵشایەر ئاشکرادەکات دوای ئەوەی راهێنەرە ئینگلیزییەکە وەک راهێنەری مانچێستەر یونایتد دیاریکرا.
لەدوای دوورخستنەوەی رۆبن ئامرۆیم، شەیتانە سوورەکان مایکڵ کاریکیان بەسەر سۆڵشایەر دا هەڵبژارد و تا کۆتایی وەرز ئەرکی راهێنەریەتی یانەکەیان پێسپارد.
مایکڵ ئاشکرایکرد کە دوای دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری یانەکە، سۆڵشایەر پەیوەندی پێوەکردووە و پشتیوانی خۆی بۆ دەڕبڕیوە.
سۆڵشایەر قسەی لەگەڵ کردووم و زۆر لێی نزیکم، ئیمە زۆر پێکەوە بووینە، بۆیە هەموو پاڵپشتییەکی بۆ دەربڕیوم.
ئەو رێزیکی زۆری لای من هەیە، هیوای باشترینی بۆ خواستووم و بە ئەنجامەکانمان دڵخۆشبووە
هەفتەی رابردوو لە دێربی مانچێستەر، مایکڵ کاریک سەرکردایەتی مان یونایتدی کرد و 2-0 لە مانچێستەر سیتی بردەوە، بە گوتەی کاریک دوای ئەو یارییە، سۆڵشایەر دەستخۆشی لێکردووە. ئەمڕۆ یەکشەممە لە دووەم یاریی کاریک وەک راهێنەری یانەکە، لە یاریی لوتکەی ئەم هەفتەیە رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.



