Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت هۆکاری دۆڕانەکەیان بەرامبەر بۆرنمس ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپووڵ دووچاری دۆڕانێکی دیکەی سەخت هات و لەدوای یارییەکە ئاڕنە سڵۆت هۆکارەکانی رووندەکاتەوە.

شەوی رابردوو لە یارییەکی دراماتیکیدا لە گەڕی 23ـی پرێمەرلیگ، لیڤەرپووڵ بووە میوانی بۆرنمس و یارییەکەی بە ئەنجامی 3-2 دۆڕاند.

لیڤەرپووڵ لە گێمی یەکەمدا دوو گۆڵی لێکرا، دواتر گەڕانەوە و ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، بەڵام لە خولەکی 90ـی کاتی زیادکراودا خاوەن ماڵ گۆڵی بردنەوەی کرد و کوڕانی سڵۆت تاڵاوی شکستێکی دیکەی سەختیان چەشت.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، سڵۆت هۆکارەکەی بۆ قەرەباڵغی خشتەی یارییەکان و نەمانی وزەی یاریزانەکان گەڕاندەوە.

ناتوانم رەخنە لە یاریزانەکان بگرم، چونکە دوو رۆژ لەمەوبەر یارییەکمان لە دەرەوەی یاریگای خۆمان لە چامپیۆنزلیگ هەبوو، ئێمە تاکە تیپین کە لە چامپیۆنزلیگ یاریمان کردووە و تەنیا دوو رۆژ پشوومان هەبووە، لەدوای یارییەکی دەرەوەی یاریگای خۆمان، یارییەکی دیکەمان لە دەرەوە، بەرامبەر یەکێک لە توندترین تیپەکانی پرێمەرلیگ کرد، وە بە شێوەی سەرەکی یاریمان بە هەمان یاریزانان کردووە، چونکە هەر ئەو یاریزانانەمان لەبەردەستدایە.

رێدز بەم دۆڕانە حەوتەمین دۆڕانی لەم وەرزەدا نووسیەوە و بە 36 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پرێمەرلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button