وادەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت
ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشکراوە و ناوەڕۆکی گرێبەستەکە بزانە..

یاریگا –
بارسێلۆنا گرێبەستی فێرمین لۆپێز، ئەستێرەی ئیسپانی نوێدەکاتەوە و مووچەکەی بۆ دوو هێندە زیاد دەکات.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گرێبەستی فێرمین لۆپێز پێشکەشکردووە و یانە کاتالوونیەکە دەیەوێت تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بهێنێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ناوەڕۆکی ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا بۆ فێرمین بریتییە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2031، هەروەها مووچەکەی بە رێژەی زیاتر لە %50 زیاد دەکەن و بەگوێرەی ئاستی پاداشتی دەکەن.

فێرمین لۆپێز لە هاوینی رابردوو ئۆفەرێکی گەورەی چێڵسی و چەند ئۆفەرێکی یانە سعوودیەکانی رەتکردەوە و دەیەوێت لە بارسا بمێنێتەوە.
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا و دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە هاوڕابوون، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکەش دەیەوێت بەر لە هەڵبژاردنەکان گرێبەستەکەی فێرمین نوێبکرێتەوە.
فێرمین یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی بارسێلۆنا، لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 24 یاریی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵی دروستکردووە.



