Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ریال ئۆڤیێدۆ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە یاریگای كامپ نۆو و میوانداری ریال ئۆڤیێدۆ دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال ئۆڤیێدۆ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21 لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا یاریی رابردووی لالیگای بەرامبەر ریال سۆسیداد دۆڕاند و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.

لەم وەرزەی لالیگادا 20 یاریی كردووە شازدە یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و سێ یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا ریال ئۆڤیێدۆ لەم وەرزەی لالیگادا 20 یاریی كردووە تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و 11 یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 13 خال لە ریزبەندی كۆتایی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ فێران تۆرێس، پێدری، كریستێنسن و گاڤی رووبەڕووی ریال ئۆڤیێدۆ دەبێتەوە.

ریال ئۆڤیێدۆ بە بێ ئێریک بەیڵی و ئۆڤی ئیارا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، كوبارسی، ئێریک گارسیا، بالدێ

ئۆلمۆ، دی یۆنگ

یامال، لۆپێز، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال ئۆڤیدۆ

ئیسكاندڵ

ئاهیادۆ، كۆستاس، كارمۆ، ئالحەسەن

حەسەن، سیبۆ، كۆلۆمباتۆ، كایرا

رێنا، ڤیناس

بابەتی زیاتر

Back to top button