
یاریگا –
هانزی فلیک نیگەرانییەکانی سەر داهاتووی رۆناڵد ئاراوخۆ دەڕەوێنێتەوە.
فلیک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال ئۆڤیدیۆ هەڵوێستی خۆی لەبارەی داهاتووی ئاراوخۆ راگەیاند و گوتی کە یاریزانەکە وەک بەشێک لە پلانە گرنگەکانی یانەکە دەمێنێتەوە.
بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە ئێستا گەڕاوەتەوە پێکهاتەی یانە کاتالوونییەکە، دوای ئەوەی ماوەیەک بەهۆی ئاستە خراپەکەی بەرامبەر یانەی چێڵسی تووشی دۆخێکی دەروونی سەخت هات و داوای لە یانەکەی کرد ماوەیەک پشوو وەربگرێت.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، فلیک رایگەیاند کە دۆخی ئاراوخۆ زیاتر بەرەوپێشچووە و ئامادەیە بە سەرەکی یاری بکات.
پێموایە ئاراوخۆ زۆر باشترە و بەڵێ رەنگە بەرامبەر ئۆڤیدیۆ بە سەرەکی یاری بکات، بەڵام دواتر دەزانین.
پێویستە خولەکەکانی یاریکردنی رێکبخەین و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی جەستەی بکەین، بەڵام ئەو باشە، ئەوەش هەواڵێکی خۆشە بۆ تیپەکە.
رۆژنامەی سپۆرت، ئەوەی ئاشکراکردووە، ئاراوخۆ ئارەزووی مانەوە دەکات، بەڵام لە چەند یانەیەکی دیکەوە گرنگی بە کاپتنەکەی بارسا دەدرێت، بۆیە چاوەڕواندەکرێت هەردوولا لە کۆتایی وەرز پێداچوونەوە بە دۆخی گرێبەستەکەیاندا بکەن.



