Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

زینچێنکۆ یەک هەنگاو لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی خولی هۆڵەندییەوە دوورە

Yariga App

یاریگا –

زینچینکۆ دەیەوێت یانەی ئارسیناڵ جێبهێڵێت و سەبارەت بە مەرجەکانی رۆیشتنی لەگەڵ یانەکە لە گفتوگۆدایە.

تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، ئۆلێکساندر زینچێنکۆ دەیەوێت بە هەمیشەیی ماڵئاوایی لە گەنەرز بکات و یانەی ئەیاکس ئارەزووی گواستنەوەی بەرگریکارە ئۆکرانییەکە دەکات، بۆ ئەو مەبەستە، یانە هۆڵەندییەکە ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە و تەنانەت کاتی پشکنینی پزیشکی دیاریکردووە، بەڵام ناتوانرێت گواستنەوەکە ئەنجام بدرێت تاوەکو یاریزانەکە وردەکارییەکانی رۆیشتنی لە ئارسیناڵ تەواودەکات.

زینچێنکۆ ئێستا بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە یانەی نۆتینگهام فۆرێست یاریی دەکات، بەڵام یانەکە دەیەوێت کۆتایی بە گرێبەستەکەی نێوانیان بهێنن.

بەپێی هەمان سەرچاوە، کاتێک ئەیاکس گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا، گرێبەستێکی شەش مانگی پێشکەش بە بەرگریکارە 29 ساڵانییەکە دەکات و لە هاویندا پێداچوونەوە بە ماوەی گرێبەستەکەی دەکرێت.

زینچێنکۆ لە ساڵی 2022 لە مانچێستەر سیتییەوە بە 35 ملیۆن یۆرۆ رووی لە ئارسیناڵ کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداریی لە 91 یاریدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button