Loading...
ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ریکۆردێکی سەرنجڕاکێش: ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول جێگەی ئارنۆڵد دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەستێرەی هەنگاری لیڤەرپوول، ریکۆردێکی سەرنجڕاکێشی ئالێکساندەر ئارنۆڵدی یەکسانکردەوە.

ئالیکساندەر ئارنۆڵد بە لێهاتوویی و هێزی سەرسوڕهێنەری لەسەر تۆپی جێگیر ناسرابوو، لە وەرزی 2022-2023 دوو گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمارکرد و لیڤەرپوول لە دوای رۆیشتنی بەرگریکارەکەی لەم بوارەدا کێشەی زۆری هەبووە. بەڵام پێدەچێت رێدز جێگرەوەیەکی جێی متمانەی بۆ لێدانە راستەوخۆیەکان دۆزیبێتەوە.

سۆبۆسلای شەوی رابردوو لە یاریی لیڤەرپوول بەرامبەر مارسیلیا لە قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ گۆڵێکی سەرسورهێنەری تۆمار کرد و یارییەکەیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، ئەمەش یارمەتیدەری بوو بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی گرنگ و گەیشتن بە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکە.

ئەو یاریزانە ئێستا بووەتە یەکەم یاریزان لەدوای ئالێکساندەر ئارنۆڵد کە لە وەرزێکدا دوو گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار بکات و دەرفەتی زادکردنی ژمارەکانی دەبێت، چونکە وەرزەکە بەردەوامە و نیشانی دەدات کە دەتوانێت ببێتە پاڵەوانەی لێدانە راستەوخۆکان لە ئانفیڵد.

سۆبۆسلای تەمەن 25 ساڵ پێشتر لە مانگی ئابدا توانی بە هەمان شێوە تۆڕی گۆڵی ئارسینال بهەژێنێت. ئارنۆڵد تا ئێستا لە 354 یاریدا پێنج گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ بۆ لیڤەرپوول تۆمارکردووە و ئەستێرە هەنگارییەکە ئامانجییەتی ژمارەی پێوانەیی ترێنت بشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button