Loading...
ئینگلتەرا

ئەستێرەیەک بیر لە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی دەکاتەوە

ئارەزووی گەڕانەوە بۆ سێریا ئەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

جیانلویجی دۆنارۆما، گۆلپارێزی مانچێستەر سیتی، سەرەڕای گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی بیر لە گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا دەکاتەوە.

جیانلویجی دۆنارۆما دوای کەمتر لە شەش مانگ لە مان سیتی خەریکە ماڵئاوایی دەکات و بریکارەکەی ئێنزۆ رایۆلا ئەم دەنگۆیەی خستەڕوو.

رایۆلا لە لێدوانێکیدا گوتی:

دۆنارۆما ئێستا لە مانچێستەر سیتی ئاسوودەیە، لەگەڵ تیپەکە و ژینگەکەشدا دەگونجێت، پڕۆژەکەی خۆشدەوێت. بەڵام لەم دواییانەدا بە گاڵتەوە پێی گوتم کە یاریکردن لەوێ بۆ ماوەی پێنج شەش ساڵ سەرکێشییە، ئەگەر دەرفەتێک هەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا، ئەوا دەگەڕێینەوە.

ئایا دۆنارۆما بەم زووانە مان سیتی جێدەهێڵێت؟

ئەم هەنگاوە هێشتا تازەیە، گۆڵپارێزە ئیتاڵیایەکە تەنیا چوار مانگ لەمەوبەر گرێبەستی لەگەڵ سیتی واژۆکردووە. یانە ئینگلیزییەکە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەیدا خەرج کردووە.

جیجیۆ بەر لە سیتی گرێبەستی چوار ساڵەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەبوو. لە پاریس، گۆڵپارێزەکە سەرەڕای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە چامپیۆنزلیگ لەسەر کورسی یەدەگ دانرا و لەگەڵ لویس ئێنریکی تووشی ناکۆکی ببوو. بەڵام لە سیتی گۆڵپارێزی یەکەمە، هەرچەندە بریکارەکەی دەرگای گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا بە کراوەیی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button