
یاریگا –
یانەی بۆرنمس لەگەڵ رایان ڤیتۆر، هێرشبەری یانەی ڤاسکۆ دا گاما گەیشتووتە رێککەوتن.
تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە کە بۆرنمس لەگەڵ رایان گەیشتوونەتە رێکەوتنی سەرەتایی و بە 30- 35 ملیۆن، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەگوازنەوە پڕیمەرلیگ.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەکە لە ماوەی کاتژمێری رابردوودا گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانەکەدا کردووە و خواستی زۆر رایان بۆ یاریکردن لە پرێمەرلیگ رۆڵی سەرەکی لەو گواستنەوەیەدا هەبووە.
چاوەڕواندەکرێت هێرشبەرە 19 ساڵانییەکە ببێتە شوێنگرەوەی ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ، کە بەم دواییە بە 64 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر سیتییەوە کرد.
سەرچاوەکە دەشڵێت، رایان سەرنجی کالۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلی بۆ خۆی راکێشاوە و ئەگەری هەیە بانگێشتی تیپی یەکەمی هەڵبژاردەکە بکرێت.
لە کۆتایدا سەرچاوەکە ئەوەی خستووتەڕو، چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیە ئەستێرە لاوەکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بگاتە ئینگڵتەڕا و بە فەرمی گواستنەوەکە ئەنجامبدرێت.



