Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ لە دەرگای یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی

بژاردەی یەکەمە

Yariga App

یاریگا –

تادێت ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری ئێستای لیڤەرپووڵ زیاتر دەبن و یانەکە پلان بۆ ئەوە دادەنێت چابی ئاڵۆنسۆ وەک راهێنەری داهاتووی دەستنیشانبکات.

شەوی رابردوو لیڤەرپووڵ ئانفێڵد کەوتە داوی یەکسانبوونی یانەی بێرنلی، بەوەش ئەنجامە خراپەکانی رێدز بەردەوامییان هەبوو و نیگەرانی زیاتری لای کارگێڕی یانەکە دروستکرد.

ئاڕنە سڵۆت

بەگوێرەی ماڵپەڕی فیچاخێس، خاوەنەکانی لیڤەرپووڵ پێیانوایە پرۆژەکەی سڵۆت شکستیهێناوە و نەیتوانیوە ناسنامەیەکی روونی یاریکردن بە تیپەکە ببەخشێت، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر مەترسی دوورخستنەوەی لەسەرە.

بەپێی سەرچاوەکە، چابی ئاڵۆنسۆ بژاردەی یەکەمی بەرپرسانی لیڤەرپووڵە و راهێنەرەکەش بە تامەزرۆییەوە ئامادەیە راهێنەرایەتی ئانفێڵد بگرێتەدەست.

هەرچەندە ئاڵۆنسۆ نەیتوانی لەگەڵ ریال مەدرید سەرکەوتوو بێت، بەڵام بەرپرسانی لیڤەرپووڵ گەشبینن بە تواناکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە و پێیانوایە دەتوانێت تیپەکە بۆ سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان بگەڕێنێتەوە، شکستی لە ریال مەدرید وەک ئەزموونێکی بەنرخی فێربوون سەیردەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button