Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا هۆکاری دوورخرانەوەی رافینیا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی هۆکاری دوورخرانەوەی رافینیا لە یارییەکەی ریال سۆسیداد رووندەکاتەوە.

یانە کاتالوونیەکە بڵاویکردووەتەوە، ماسوولکەی رانی راستی رافینیا ئازاری هەیە، بەو هۆیە وەک رێکارێکی خۆپارێزی بانگهێشتی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ریال سۆسیداد نەکراوە.

رافینیا هەر بەهۆی ئەو پێکانە بەشداریی مەشقەکانی دوێنێی یانەکەی نەکرد، بارسا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی سۆسیداد بڵاوکردووەتەوە و رافینیا دوورخراوەتەوە.

بارسێلۆنا ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 20ـی لالیگا کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر دەبێتە میوانی ریال سۆسیداد.

رافینیا کاریگەرترین یاریزانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنایە و لە 18 یاریی بەشداریی 16 گۆڵی کردووە، 11 گۆڵی کردووە و پێنج گۆڵی دروستکردووە.

ئەستێرەیەکی کاریگەر دوورخرایەوە؛ لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی سۆسیداد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button