Loading...
ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

گرژییەکانی نێوان لامین یامال و ریال مەدرید هەڵبژاردەی ئیسپانیای نیگەرانکردووە

مەترسی لەسەر هەڵبژاردەکە دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە نیگەرانییەوە لە ئاڵۆزییەکانی نێوان لامین یامال و یاریزانانی ریال مەدرید دەڕوانن.

لە دوو کلاسیکۆی رابردوودا گرژییەکانی نێوان لامین یامال و یاریزانی ریال مەدرید پەرەسەندنی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت لەنێوان لامین یامال و دانی کارڤاخال، ئەمەش ترسێکی زۆری لای هەڵبژاردەی ئیسپانیا دروستکردووە.

رۆژنامەی ئاس، لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە کە لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەکە و ستافەکەی ترسیان لەوە هەیە ئاڵۆزییەکان بڕژنێنە نێو ژینگەی هەڵبژاردەکە و کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکان هەبێت لە مۆندیالی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە دژایەتی نێوان یامال و یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید کاڵبکەنەوە.

گرژی نێوان دانی کارڤاخال و لامین یامال

راهێنەرەکەی لاڕۆخا پێیوایە سەرکەوتن لەو پاڵەوانێتییە بە یەکگرتوویی دێتەدی، کێبڕکێی درێژی نێودەوڵەتی پێویستی بەوەیە یاریزانەکان بۆ زیاد لە مانگێک بەیەکەوە بژین، بەڵام هەر جۆرە گرژییەکی ناوخۆیی دەتوانێت پێکهاتەکە لێکهەڵبوەشێنێت و لێکترازان دروستبکات، تەنانەت ئەگەر باشترین یاریزانەکانیش بن.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووتەڕوو کە ستافی راهێنەران کار بۆ ئەوە دەکەن پێش دەستپێکردنی مۆندیال کۆتایی بە گرژییەکانی نێوان یاریزانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بهێنن، لێکتێگەیشتن و تەبایی لە نێوانیاندا دروستبکەن، پێیانوایە پاراستنی هاوسەنگی ژووری جلگۆڕین بە ئەندازەی تاکتیک گرنگە و لەپێشینەی کارەکانی هەڵبژاردەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button