Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانی ئاگرینی گلاسنەر لە دژی کارگێڕی کریستاڵ پاڵاس

Yariga App

یاریگا –

نەهامەتیەکانی کریستاڵ پاڵاس بەردەوامە و ئەمشەویش 2-1 بەرامبەر سەندەرلاند دۆڕا لە میانی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئینگلیزی.

تیمەکەی ئۆلیڤیێ گلاسنەر بۆ دەیەم یارییە لەسەریەک بردنەوە تۆمار ناکەن، بەوەش ئەو وێنەیەی ئێستا پیشانی دەدەن زۆر جیاوازترە وەک لە سەرەتای وەرز کە وەک رکابەرێکی بەهێز دەردەکەوتن. بەڵام راهێنەرە نەمساییەکە کە بڕیاریداوە لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە یانەکە جێبهێڵێت، قسەی هەیە بۆ وتن و رەخنەی توندی ئاراستەی کاگرێڕی پاڵاس کرد، بەتایبەت لە سیاسەتی یانەکە بۆ فرۆشتنی کاریگەرترین یاریزانەکانی کە پێش وەرزەکە ئێچێبێری ئیزێ و لە چەند کاتژمێری رابردووشدا مارک گێی کاپتن. لە دوای یارییەکەی ئەمشەو، پرسیارە لە گلاسنەر کرا کە ئایا وەەزەکە تەواو دەکات، ناوبراو بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە

نازانم. وا هەستدەکەم بەتەواوەتی وازیان لێهێناوین (بە تەنها جێیانهێشتووین). خراپترین شت ئەوەیە کاپتنی یانەکەت پێش یارییەکی پرێمەرلیگ بفرۆشیت. من تا ئێستا دەمی خۆمم داخستبوو…. هەر لەم وەرزەدا دووجار دڵیان شکاندین، هەردوو جارەکەش پێش یارییەکی پرێمەرلیگ. ئەوەی یەکەم ئێبێرێچێ ئێزێ و ئێستاش مارک گێی. دوێنێ بیستم کە مارک دەفرۆشین و دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەشدا بکەیت. هیچ یانەیەکی دیکە ئەمە ناکات.

گلاسنەر کە زستانی 2024 ئەرکی راهێنەرایەتی کریستاڵ پاڵاسی گرتەدەست، وەک ناوێکی دیار لە مێژووی یانەکەدا دەمێنێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی بۆ یەکەمین جار نازناوی بۆ بردنەوە کاتێک توانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بباتەوە و کورسی کۆنفرانسلیگی ئەم وەرزەیان بۆ مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button