Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی نۆتینگهام V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی 22 پرێمەرلیگ نۆتینگهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بەكاتی هەولێر نۆتینگهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 22 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

نۆتینگهام لە كۆی 21 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە شەش یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و دوازدە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ دێت

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بە جیاوازییەكی زۆر پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە.

لە كۆی 21 یاریی پازدە یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 49خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نۆتینگهام بە بێ زێنچێنكۆ، یاتس، كریس وود و ڤیكتۆ رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ ریكاردۆ كالافیۆری، كریستیان مۆسكوێرا و هێنكاپێ رووبەڕووی نۆتینگهام دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

تێمبەر، سالیبا، گابریێل، لویس سكێڵی

ئۆدیگارد، زوبیمێندی، رایس

ساكا، یۆكێرێش، ترۆسارد

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نۆتینگهام

سێڵس

 ئاینا، میلینكۆڤیچ، مۆرێلۆ، ویلیامس

ئاندێرسن، دۆمینیگیز

هەتچینسن، گیبس وایت، هودسۆن ئۆدۆی

ئیگۆر خێسوس

بابەتی زیاتر

Back to top button