Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

ماڵئاوایی بەکۆمەڵ؛ پێنج ئەستێرە بەیەکەوە ماڵئاواییان له‌ رزگاری کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ڕزگاری، یەکێک لە تیپە دیارەکانی خولی نایابی کوردستان، رووبەڕووی شەپۆلێکی چاوەڕواننەکراوی گۆڕانکاری بووەتەوە.

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دوای دەستلەکارکێشانەوەی هۆگر عەبدوڵا و هاتنی سەردار مەجید وەک راهێنەری نوێ، دەرگای رۆیشتن بەڕووی یاریزانەکاندا کرایەوە، پێنج یاریزانی کاریگەر کە بە بڕبڕەی پشتی تیپەکە دادەنران، جانتاکانیان پێچاوەتەوە و ماڵئاواییان کردووە.

هێڵی هێرشبەری وێران بوو

گەورەترین گورز بەر هێڵی پێشەوەی یانەکە کەوتووە، لە دەستدانی سێ هێرشبەر بە یەکجار واتە بەتاڵکردنەوەی یانەکە لە چەکی گۆڵکردن كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێرشبه‌ران، كاردۆ کاوە و دانا مسته‌فا و له‌شكر عادل ریزی یانه‌كه‌یان جێهێشت.

جگه‌ له‌م سێ هێرشبه‌ره‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان، محەمەد شەعبان داینەمۆی هێڵی ناوەڕاست و حەسەن ئەکرەم ریزه‌كانی رزگاریان جێهێشت.

ئەم پێشهاتە خێرایانە لە کاتێکدایە کە رزگاری بە کۆکردنەوەی 11خاڵ لە پلەی حەفته‌می خولی نایابی كوردستان دێت گۆرانكاری له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ كراو یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ یاریزانی دیكه‌ شوێنی ئه‌و پێنج یاریزانه‌ پڕبكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button