Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لە پێناو بەدەستهێنانی پرێمەرلیگ؛ ئارسیناڵ رێگایەكی نوێی گۆڵكردن دەگرێتەبەر

یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی هەڵدانی لا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ لە دۆزینەوەی تاکتیک و پلانی جیاواز بەردەوامە لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

لە نوێترین هەنگاودا، یانە لەندەنییەکە، تۆماس گرۆنمارک، راهێنەری هەڵدانی لای بۆ ستافی راهێنەرایەتی تیپەکەی زیادکردووە.

راهێنەرە دانیماڕکییەکە، یەکێکە لە باشترین پسۆڕەکانی بواری هەڵدانی و شارەزاییەکی زۆری لە دروستکردنی دەرفەتی گۆڵ لە ڕێگای هەڵدانی لا’ـوە هەیە.

ئارسیناڵ ئێستا پێشەنگی ریزبەندی گرتووە و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش مانچێستەری سیتی دووەمەوەیە،
یانەکە لەژێر سەرپەرشتی میکێل ئارتێتا، پشت بە چەندین تاکتیک و پلانی جیاواز دەبەستێت، لەنێویاندا لێدانی گۆشە، گەنەرز لەم وەرزەدا 12 گۆڵی لە رێگەی لێدانی گۆشەوە کردووە، کە بە هەمان شێوە راهێنەری تایبەتی بۆ دیاریکردووە.

گرۆنمارک، پێشتر پێنج ساڵ بەشێک بوو لە ستافی راهێنەرایەتی یۆرگن کڵۆپ لە یانەی لیڤەرپووڵ، لەو ماوەیەدا رێدز بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و دوای 30 ساڵ چاوەڕوانی بە نازناوی پرێمەرلیگ شادبوویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button