تەواو، مانچێستەر یونایتد گفتوگۆیەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانێکی وەستاند

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد یانە خوازیارەکان بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی شەیتانە سوورەکان بێهیوا دەکات و هەموو دەرگاکانی گفتوگۆی لەو بارەیەوە داخست.
دوای ماوەیەک لە دەنگۆی بەهێز بۆ رێککەوتنی نێوان یانەی رۆما و مان یونایتد بۆ گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی، یانە ئینگلیزیەکە گفتوگۆیەکانی وەستاند کە گەیشتبوونە قۆناخی مامەڵەی فەرمی.
رۆما دەیویست سوود لەو دەرفەتە ببینێ کە روبن ئامۆریم لە پلانە سەرەکییەکانیدا پشت بە زیرکزی نابەستێ، بۆیە نیازی وابوو بەخواستن لەم زستانە بیگوازێتەوە بۆ پایتەختی ئیتاڵیا و لە مێرکاتۆی هاوینیشی بەیەکجاریی بیکاتە یاریزانی گورگەکان.
بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە ریکی ماسارای بەڕێوەبەری یانەی رۆما، مان یونایتد باتەی زیرکزی داخستووە. ماسارا وتی
لەگەڵ رێزی تەواوم بۆ زیرکزی، بەڵام ئێستا مانچێستەر یونایتد هەموو دەرگاکانی بۆ گواستنەوەکە داخستووە ئەوەش بەهۆی گۆڕینی راهێنەرەکەیانەوە و نایانەوێ هیچ جووڵەیەک بکەن. بۆیە وادیارە زۆر مەحاڵە ئێستا بڕیاری خۆیان بدەن.
🚨🛑 AS Roma director Ricky Massara: “Manchester United have CLOSED all doors now with the managerial change”.
“It looks highly unlikely to sign Zirkzee now”. pic.twitter.com/3Eg0iuOTIo
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 10, 2026



