Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

كۆنگرەی رۆژنامەوانی چابی ئاڵۆنسۆ پێش رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا باسی قورسی رووبەرووبوونەوەكەیان دەكات.

وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕوو ببنەوە.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا، چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:

یارییەكەی سبەی یارییەكی نایاب دەبێت، دەمانویست كە لێرە بین، دەبێت چاوەڕێی راهێنانەكانی ئەمڕۆ بكەین، دەبێت بزانین چۆن ركابەری بكەین تاوەكو بیبەینەوە.

بارودۆخی ئێمباپێ چۆنە؟

ئەو زۆر باشترە، بیرۆكەی سەرەتایی ئەوە بوو كە قورسە بتوانێت بەشداری یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، بۆیە بڕیارماندا پەلە نەكەین، بەڵام ئەگەر بگەینە یاریی كۆتایی پەیوەندیمان پێوە بكات.

لە دوای راهێنانەكانی ئەمڕۆ بۆمان دەردەكەوێت كە دەتوانێت بەشداری یارییەكەی سبەی بكات یاخود نا.

سبەی ئەگەری روودانی هەموو شتێک هەیە، بۆیە دەبێت تەنیا سەرنجمان لەسەر یارییەكە بێت.

هەمووان پێیان وایە ریال مەدرید بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت؟

ئەوە تۆپی پێیە، هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە، ئێمە بەدوای بردنەوە دەگەڕێین و متمانەی تەواومان بە خۆمان هەیە.

بارودۆخی ڤینیسیۆس؟

ڤینی یاریزانێكی بەسۆزە، پێوویستە لێی نزیک بین، هاوڕێكانی و ستافی راهێنەران پاڵپشتی تەواوی دەكەن، تەنیا پێوویستی بە كاتە و باشترین ئاستی خۆی پێشكەشدەكات، سبەی پێوویستی زۆرمان پێیەتی.

لامین یامال یاریزانێكی خەیاڵییە و ئاستێكی نایاب پێشكەشدەكات.

ڤینیسیۆس لە یارییە كۆتاییەكاندا یەكلاكەرەوە بووە، هیوادارم سبەی بیبینم زەردەخەنە دەكات.

بارسێلۆنا لە قۆناخی پێش كۆتایی لە ئاتلێتیک بیلباوی بردەوە و ریال مەدریدیش لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button