
یاریگا –
سەرەڕای ئەوەی مانچێستەر سیتی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لە گەڕی 21ـی پریمەرلیگدا بەرامبەر برایتۆن (1-1) یەکسانبوو، بەڵام پیپ گواردیۆلا رازی دیارە و کێشەکە تەنیا لە تۆمارنەکردنی گۆڵدا دەبینێتەوە.
یارییەکی نموونەیی بێ گۆڵ
گواردیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت گوتی،
من زۆر رازیم بە ئاستی تیپەکەم، ئێمە هەلی زۆرمان لەدەستدا، گۆڵکردن ئەرکە لەسەرمان، بەڵام نەمانکرد.،
راهێنەرە ئیسپانییە رەتیکردەوە تیپەکەی کێشەی نەبوونی هێمنی هەبێت و گوتی،
“یاریزانەکان بە شێوەیەکی نموونەیی یاری دەکەن، حەزم لە شێوازی یاریکردنمانە و بە حەماسەوە یاری دەکەین، بەڵام گۆڵ ناکەین، تەنیا ئەوەیە بابهتهكهیه.”
Pep Guardiola: “I liked a lot the way we played, a lot! Many, many new players, and many good things. But I loved a lot the many good things.
“But we don’t score goals; it’s too many clear chances and it’s not just one player, two players, three players, it’s all the people up…
— City Xtra (@City_Xtra) January 7, 2026
نازناوەکە لە مەترسیدایە
سەبارەت بە رکابەرییەکانی خولەکە، گواردیۆلا دانی بەوەدا نا کە ئەرکەکەیان سەخت بووە.
“لە سێ یارییدا خاڵمان لەدەستداوە، ئێستا بردنەوەی خولەکە قورستر بووە، بەڵام بەردەوام دەبین لە کارکردن.”
بەرگری و گرێبەستی نوێ
سەبارەت بە ئاستی بەرگریکار ماکس ئالێن و کێشەکان، گواردیۆلا گوتی،
“کێشەکەمان بەرگری نییە، راستە یاریزانی زۆرمان ههیه كه ئامادهنهبوونه، بەڵام کێشە لە بەرگریدا نییە.”
هەروەها گواردیۆلا رەتیکردەوە قسە لەسەر دەنگۆی گواستنەوەی ئەنتوان سیمینیۆی ئەستێرەی بۆرنمۆس بکات و بە کورتی گوتی، هیچ زانیارییەکم نییە.



