دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی ڤینیسیۆس دەکرێت و مەرمووش بڕیاری کۆتایی دەدات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ریال مەدرید دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی ئادەم وارتن، ناوەڕاستکاری کریستاڵ پاڵاس، چێڵسی، لیڤەرپوول، مان سیتی و مان یونایتدیش چاویان لەسەرییەتی – رۆژنامەی ئاس
کریستاڵ پاڵاس لە مێرکاتۆی زستانە هەوڵی گواستنەوەی ساشا بۆی، بەرگریکاری بایرن میونشن و جۆواو گۆمێز، ناوەڕاستکاری وۆڵڤز و کێڤن دانۆس، ناوەڕاستکاری ئوکسێر دەدات – دەیلی مەیڵ
ئەیسی میلان چاودێری بارودۆخی ناتان ئاکێ، بەرگریکاری هۆڵەندی دەکات – کۆرێری دێلۆ سپۆرت
چێڵسی ئۆفەرێکی 150 ملیۆن یۆرۆیی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر ئامادە دەکات – فیچاخێس
تای کاستێلانۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینی لاتسیۆ جێدەهێڵێت و بەمزووانە لە وێستهام پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت – تۆک سپۆرت
تۆتنهام لە یارییەکەی مۆناکۆ و لیۆن چاودێری ماگنەس ئەکلیوش، هێرشبەری مۆناکۆی کردووە – تیم تۆک
ئێنتراخت فرانکفورت لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد گفتوگۆی گواستنەوەی ویلیام ئۆسولا، هێرشبەری دانیمارکی دەکات – فلۆریان پلێتنبێرگ
عومەر مەرمووش، سەرەڕای گرنگی پێدرانی لەلایەن ئاستۆن ڤێلا و تۆتنهام، دەیەوێت لە مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
بۆرنمس، فیۆرێنتینا و کالیاری کێبڕکێ گواستنەوەی مارکۆ برێشیانینی، ناوەڕاستکاری ئاتاڵانتا دەکەن – کالچیۆ مێرکاتۆ
بارسێلۆنا بیر لەو ئۆفەرە 70 ملیۆن پاوەندییە دەکاتەوە کە سەندلاند بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشکەشی کردووە – فیچاخێس
چێڵسی لەم زستانە دەستبەرداری رەحیم ستێرلینگ دەبێت و نیوکاسڵ ئارەزووی گواستنەوەی دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر