بەپەلە؛ گرێبەستێکی گەورەی پرێمەرلیگ بووە فەرمی

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی برێنن جۆنسن، ئەستێرەی تۆتنهام پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس کرد.
یانەی کریستاڵ پاڵاس بەفەرمی رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ برێنان جۆنسن، هێرشبەری یانەی تۆتنهام واژۆکردووە و ئێستا جۆنسن یاریزانی نوێی کریستاڵ پاڵاسە.
گرێبەستەکەی جۆنسن لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بۆ چوار وەرز و نیوە، پاڵاس لە بەرامبەر گواستنەوەی هێرشبەرە وەیڵزییەکە 35 ملیۆن پاوەند بە تۆتنهام دەدات.
Brennan Johnson is Palace 🦅 pic.twitter.com/HbKLeEsQfW
— Crystal Palace F.C. (@CPFC) January 2, 2026
جۆنسن وەرزی رابردوو بە 18 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان گۆڵکاری تۆتنهام بوو، بەڵام لەم وەرزە تۆماس فڕانک پشتی پێ نەبەست و تەنیا شەش یاریی لە پێکهاتەی سەرەکی بووە بۆیە یانەکەی جێهێشت.
هاوکات جۆنسن، دوای گارێس بەیڵ، هاری کەین و کایڵ وۆڵکەر بووە گرانبەهاترین یاریزان کە تۆتنهام فرۆشتبێتی.
برێنان جۆنسن لەگەڵ تۆتنهام بەشداریی 106 یاریی کردووە، 27 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە و نازناوێکی یۆرۆپالیگی بەدەستهێناوە.



