یەکەم شۆکی گەورەی 2026؛ مارێسکا لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی راهێنەری بلوز نابێت
هیچ گرێنتییەک نییە!

یاریگا –
چەند کاتژمێرێکە ساڵی نوێ دەستیپێکردووە بەڵام چیرۆکێکی گەورە لە چێڵسی پەرەیسەندووە و داهاتووی ئێنزۆ مارێسکا کەوتووەتە ژێر گومان.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هیچ گرێنتییەک نییە ئێنزۆ مارێسکا لە یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر مانچێستەر سیتی راهێنەری چێڵسی بێت.
BREAKING: There is no guarantee Enzo Maresca will be in charge for Sunday’s game against Manchester City 🚨 pic.twitter.com/bRO8Oapjhy
— Sky Sports News (@SkySportsNews) January 1, 2026
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بە ئەگەرێکی زۆر ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی کانونی دووەمی 2026، مارێسکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.
پەیوەندییەکانی مارێسکا لەگەڵ ئیدارەی چێڵسی بەتەواوی تێکچووە، لە 13ـی دێسێمبەری ساڵی رابردوو دوای بردنەوەیان لە ئێڤەرتن 2-0 بە ئاشکرا ئەوەی درکاند.
لەوەتای پەیوەندیم بە چێڵسییەوە کردووە، 48 کاتژمێری رابردووی ناخۆشترین ساتی وەرزشیم بووە، چونکە خەڵکێکی زۆر پشتیوانیان نەکردین. هۆکاری ئەوەی ستایشی یاریزانەکانم دەکەم، ئەوەیە سەرباری کێشەیەکی زۆر، ئەوان کاری خۆیان بە باشی دەکەن و سەلماندوویانە کە دەیانەوێ یارمەتی یانەکە بدەن.
سکای سپۆرت روونیکردووەتەوە، ئێستا راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەژێر فشارێکی زۆردایە و پێدەچێت دوایین ساتەکانی لە ستامفۆرد بریج بەسەرببات.
چێڵسی لەدوایین 10 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی دۆڕاوە و چوار یاریی یەکسانبووە.
مارێسکا 48 کاتژمێری رابردوو بە ناخۆشترین ساتی لەگەڵ چێڵسی ناودەبات



