Loading...
ئیسپانیا

یاریزانێکی پێشووی بارسێلۆنا وازی لە یاریی کردن هێنا

لە تەمەنی 35 ساڵیدا...

Yariga App

یاریگا –

میرالیم پیانیچ، ناوەڕاستکاری پێشووی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس، دوای شەش مانگ ناکامی لە دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ، بڕیاری وازهێنانی لە تۆپی پێدا.

میرالیم پیانیچ کە بە گۆڕینی مشتومڕاوی لەگەڵ ئارسەر میلۆ لە نێوان بارسێلۆنا و یوڤێنتوس ناسراوە، وازهێنانی خۆی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند:

جارێکی دیکە یاری ناکەمەوە، ژیانی وەرزشیم کۆتایی هات.

پیانیچ لە کاروانی وەرزشی پیشەگەرانەی خۆی 872 یاریی کردووە. لە سێریا ئەی لەگەڵ رۆما و یوڤێنتوس درەوشایەوە، لە ساڵی 2017ش لەگەڵ یۆڤی بەرامبەر ریال مەدرید توانی بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پەیوەندی کردنی بە بارسێلۆنا مشتومڕێکی زۆری لەگەڵدا بوو. ئەو و ئارسەر مێلۆ بەشێک بوون لە گواستنەوەی دوولایەنە، هیچ کامیان لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نەبوون. پیانیچ 30 یاری لەگەڵ بلاوگرانادا کرد و دوای وەرزێکی نائومێدبەخشی بە خواستن پەیوەندی بە بێشیکتاشی تورکیاوە کرد. یاریزانە بۆسنییەکە دوایین وەرزی لە سیسکا مۆسکۆ بووە، کە تا مانگی تەمموزی ساڵی 2025 لەوێ یاریی دەکرد. دوای چەند مانگێک بەبێ دۆزینەوەی تیم، دواجار ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد و ئێستا لە ئیماڕات کاتەکانی بەسەر دەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button