
یاریگا –
یاسای ئۆفساید لەبەردەم بڕیاری گۆڕینێکی گەورەدایە و فیفا کار لەسەر پێشنیازەکە دەکات.
لەوەتەی سەرهەڵدانی تۆپی پێ بە پێڕەویکردن بە یاسای تایبەت بە وەرزشەکە لە ساڵی 1863 لە ئینگلتەرا، چەندین جار یاسای ئۆفساید گۆڕانکاریی بەرچاوی تێداکراوە تا بەئێستا کە بەجۆرێکە ئەگەر یاریزانی تیمی هێرشبەر هەر بەشێکی جەستەی لە هێڵی تەریبی کۆتا یاریزانی تیمی بەرگریکار تێپەڕی کردبێت، ناوبژیوان بە ئۆفساید هەژماری دەکات و هێرشەکە بە پووچەڵ و لە بەرامبەریشدا بە فاوڵی ناڕاستەوخۆ بۆ تیمە بەرگریکارەکە دادەنێت و هەژماری دەکات.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە گاستن ئیدۆڵی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئەرجەنتینی، فیفا ئێستا ئەوەی درکاندووە کە کار لەسەر هەڵسەنگاندنی گۆڕینی یاسای ئۆفسایددا دەکەن لە داهاتوودا.
رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی ئەو گۆڕانکارییەیە ئەگەری هەیە بێتەکایەوە ئەوەیە یاریزانی هێرشبەر دەبێت هەموو جەستەی بەتەواوەتی لە هێڵی کۆتا یاریزانی تیمی بەرامبەر تێپەڕبووبێت ئینجا بە هێرشەکە بە ئۆفساید هەژمار دەکرێت. بەپێچەوانەوە هەر بەشێکی جەستەیان لەسەر هەمان هێڵی یەکسانبێت، ئەوا یاساییە و هێرشەکە پووچەڵ ناکرێتەوە.
FIFA reconoce por primera vez que está evaluando cambiar la ley del offside a futuro:
El posible cambio es que un jugador en ataque tiene que estar completamente por delante de su rival para quedar en fuera de juego. Si coinciden en cualquier parte del cuerpo sería considerado…— Gastón Edul (@gastonedul) December 29, 2025
هێنانەدی ئەم یاسایە لە درێژەی هەوڵەکانی ئارسین ڤینگەری راهێنەری پێشووی ئارسیناڵ و سەرۆکی ئێستای لیژنەی پەرەپێدانی تۆپی پێ لە فیفایە.



