Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئامانجەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا رووندەبنەوە و گرێبەستە گەورەکەی ئەم زستانەش تەواو بوو

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

سێمێنیۆ و مانچێستەر سیتی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و لە 48 کاتژمێری داهاتوو هێرشبەرەکەی بۆرنمس دەبێتە یاریزانی سیتیزنس – سکای سپۆرتس

بۆرنمس دەیەوێت بۆ شوێنگرەوەی ئانتوان سێمێنیۆ، گرێبەست لەگەڵ بێرنان جۆنسن، ئەستێرەی تۆتنهام واژۆ بکات – سکای سپۆرتس

کریستاڵ پاڵاس ململانێی بۆرنمس دەکات و ئامادەیە 35 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی بێرنان جۆنسن خەرجبکات – سکای سپۆرتس

یوڤێنتوس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەری ریال مەدرید واژۆ بکات – جیانلوکا دی مارزیۆ

بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر گرێبەست لەگەڵ مارکۆ سێنسی، بەرگریکاری بۆرنمس واژۆ بکات – رۆژنامەی سپۆرت

لیڤەرپوول پێیباشترە لەم زستانە هەوڵی گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس نەدات و بەنیازن لە هاوین بێبەرامبەر بیگوازنەوە – مەیڵ 

ئێڤەرتن دەیەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ هەردوو یاریزانی مانچێستەر یونایتد، جۆشوا زێرکزی و کۆبی مەینوو واژۆ بکات – ئای پەیپەر

شیکاگۆ فایەری ئەمریکی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی چڕکردووەتەوە، بەڵام فەنەرباچێ و یانەکانی سعوودیە رکابەرییەکی سەختی دەکەن – بیڵد

کۆنەر کالاگاێر ئامادەیە لەم زستانە ئاتلێتیکۆ مەدرید جێبهێڵێت و مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن – تۆک سپۆرت

مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ، نیوکاسڵ و برێنتفۆرد چاویان لەسەر بازۆومانا تۆرێ، یاریزانی 19 ساڵانی هۆفینهایمە – کاوت ئۆفساید

ریال مەدرید دەستیکردووە بە چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکانی، یانەکە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو ناوەڕاستکارێکی هاوشێوەی لوکا مۆدریچ بگوازێتەوە، کێس سمیس بژاردەی یەکەمی یانەکەیە – ئاتلێتیک

سەرنجی سەرەکی ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو لەسەر گواستنەوەی یاریزانێکی دڵی بەرگری دەبێت – ئاتلێتیک

Back to top button