Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا وردەکاریی کێشە کارگێڕی و یاساییەکانی یانەی هەولێر ئاشکرا دەکات

چی لە نێو یانەکە دەگوزەرێت؟

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا یانەی هەولێر لەسەر ئاستی ئەنجامەکان وەرزێکی زێڕین بەڕێدەکات و پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە، بەڵام لە پشت پەردەو ناو ماڵی یانەکە، چەندین کێشەی کارگێڕی و یاسایی هەڕەشە لە تێکدانی ئەم سەقامگیرییە دەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتوون، یانەی هەولێر لەبەردەم چەندین تەنگژەی جیاوازدایە:

جەنگی ناساندنی فەرمی لە بەغدا و هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا، گەورەترین کێشەی ئێستای یانەکە پەیوەستە بە ناساندنی فەرمی دەستەی کارگێڕی لە لایەن لیژنەی ئۆڵێمپیی عێراقەوە، سەرەڕای ئەوەی یانەکە نووسراوی کردووە، بەڵام تاوه‌كو ئێستا لیژنەی ئۆڵێمپی بە فەرمی سەفین یاسینی وەک سەرۆکی یانەکە نەناسیوە.

هاوکات، کێشەیەکی ناوخۆیی توند سەریهەڵداوە؛ هەر سێ ئەندامی دەستەی کارگێڕی (هیشام بەکر، مەحمود عەزیز و پشتیوان شەبیب) کە دوای هەڵبژاردنەکان بۆ دەستەکە زیادکراون، هێشتا وەک ئەندامی فەرمی لە لایەن لیژنەی ئۆڵێمپییەوە نەناسێنراون.

یاریگا زانیاری وردی ده‌ستكه‌وتووه‌، ئەم سێ ئەندامە فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر یانەکە و هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ دەکەن، ئەگەر بە زووترین کات نووسراوی فەرمییان بۆ نەکرێت و وەک ئەندامی شەرعی نەناسرێن.

 سێبەری سكاڵا یاساییەکان لەسەر لوتکەی خول

سەرەڕای پێشەنگیی یانەکە لە خولی ئەستێرەکان، بەڵام کێشە داراییە کۆنەکان بەرۆکی قەڵایان گرتووە، بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ژمارەیەک لەو یاریزانانەی وەرزی رابردوو لە ریزی یانەکە بوون، سكاڵای یاساییان لەسەر یانەکە تۆمار کردووە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان. ئەم سكاڵایانە بارگرانییەکی زۆریان بۆ یانەکە دروست کردووە و لە پاڵ کێشە داراییە گشتییەکان، مەترسی بۆ سەر یانەکە دروست دەکەن.

سەرۆک لە نێوان پەرلەمان و یانەدا؛ داهاتوو نادیارە

ئەمڕۆ سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر، وەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق سوێندی یاسایی ده‌خوات. هەرچەندە ناوبراو بڕیاریداوە بۆ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت، بەڵام مانەوەی بۆ ساڵانی داهاتوو لە لوتکەی هەرەمی کارگێڕی یانەکەدا بە نادیاری ماوەتەوە، ئەمەش دوودڵی لای هاندەرانی یانەکە دروست کردووە، 

بابەتی زیاتر

Back to top button