Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید ناوەڕاستکارێکی دەوێت و بازاڕی یانەکانی پرێمەرلیگ گەرمە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چاودێری کێس سمیت، ناوەڕاستکاری ئەلکماری هۆڵەندی دەکات و بەهای یاریزانەکە 50 ملیۆن یۆرۆیە – فابریزۆ رۆمانۆ

چێڵسی و لیدز یونایتد چاودێری بارودۆخی جەیمس ماکاتی، ناوەڕاستکاری 23 ساڵانی نۆتینگهام دەکەن – مەیڵ

ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی دەیڤد بارتێساگی، بەرگریکاری باڵی چەپی ئەیسی میلان دەدات – کاوت ئۆفساید

مانو کۆنێ، ناوەڕاستکاری رۆما، هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد دەکات – سپۆرتس مۆڵ

تۆتنهام مووچەی میکی ڤان دێ ڤێن، بەرگریکاری هۆڵەندی هاوتای مووچەکەی کریستیان رۆمێرۆ لێدەکات و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە – تۆک سپۆرت

لویس دەنک، ناوەڕاستکاری بڕایتن بۆ وەرزێکی دیکەش لە یانەکە دەمێنێتەوە – ئاتلێتیک

جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری رۆما، جۆشوا زێرکزی دڵنیاکردووەتەوە، ئەگەر پەیوەندی بە یانەکە بکات لە 3-4-2-1 دەیکاتە سەرەکی – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت

نۆتینگهام فۆڕێست، چێڵسی و ئارسیناڵ ململانێی گواستنەوەی سانتیاگۆ کاسترۆ، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی تەمەن 21 ساڵی بۆڵۆنیا دەکەن – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت

ئۆکسفۆرد یونایتد دەیەوێت جۆن تێری، ئەفسانەی چێڵسی بکاتە راهێنەری تیمەکەی – سەن سپۆرتس

بابەتی زیاتر

Back to top button