Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نرخەکەی خەیاڵییە؛ مانچێستەر یونایتد یاریزانێکی لاوی کردووەتە ئامانج

لە سێمێنیۆ بێهیوا دەبن..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد چاوی لەسەر یان دیۆماندێ، یاریزانی باڵی هێرشبەری یانەی لایپزیگە.

ماڵپەڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی ئانتۆنی سێمێنیۆ، هێرشبەری بۆرنمس، پەنادەباتە بەر گواستنەوەی یان دیۆماندێ، هێرشبەری کۆتدیڤواری یانەی لایپزیگ.

یان دیۆماندێ لەم وەرزە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی لەسەرە، بەو هۆیە نرخی بۆ 80 ملیۆن پاوەند بەرزبووەتەوە و لایپزیگ بەکەمتر لەو نرخە دەستبەرداری نابێت.

لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و مانچێسەر سیتی ململانێی گواستنەوەی ئانتۆنی سێمێنیۆ، هێرشبەری بۆرنمس دەکەن، بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک، سێمێنیۆ بڕیاریداوە پەیوەندی بە مان سیتی بکات.

بۆیە ئێستا شەیتانە سوورەکان بیر لە بژاردەیەکی دیکە دەکەنەوە، دیۆماندێ بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانن بەڵام تاوەکو هاوین چاوەڕواندەبن و لەم زستانە ئۆفەری پێشکەش ناکەن.

دیۆماندێ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 16 یاریی بۆ لایپزیگ کردووە، حەوت گۆڵی کردووە و چوار گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button