دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ ململانێی گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەکەن و گەورەکانی پرێمەرلیگ بەگەرمی دەچنە مێرکاتۆ
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کێبڕکێی گواستنەوەی مارکۆس سێنێسی، بەرگریکاری بۆرنمس دەکەن و یاریزانە ئەرجەنتینییەکە یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە لە 2026 ماڵئاواییان لێدەکات – تیم تۆک
مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، یاریزانی باڵی هێرشبەری لایپزیگ دەستپێکردووە و یانە ئەڵمانییەکە داوای 80 ملیۆن پاوەند دەکات – تۆک سپۆرت
مانچێستەر یونایتد تاوەکو ئێستا گفتوگۆی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ گواستنەوەی کۆنەر کالاگێر نەکردووە، بەڵام ئاگادارە ئیسپانییەکان بەنیازن بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببن – دەیلی مەیڵ
لیڤەرپوول چاودێری ئیگۆر تیاگۆ، هێرشبەری 24 ساڵانی برێنتفۆرد دەکات – کاوت ئۆفساید
نیوکاسڵ یونایتد، نۆتینگهام فۆڕێست و کریستاڵ پاڵاس چاویان لەسەر یۆری باس، بەرگریکاری 22 ساڵانی ئەیاکسی هۆڵەندییە – تیم تۆک
ئارسیناڵ زۆر ئارەزووی گواستنەوەی دەیڤد بارتێساگی، بەرگریکاری باڵی چەپی ئەیسی میلان دەکات کە لەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات – لاگازێتا دێلا سپۆرت
رەنگە مانچێستەر یونایتد لەم زستانە رێگە بە رۆیشتنی جۆشوا زێرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی نەدات، چونکە یاریزانی پێکراویان زۆرە و چەند یاریزانێکیش بەهۆی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە یانەکە دابڕاون – ESPN
بایرن میونشن ئارەزووی گواستنەوەی دیڵان لاولۆر، بەرگریکاری کاردیف سیتی دەکات کە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 20 ساڵ – تۆک سپۆرت
چێڵسی، ئارسیناڵ و نیوکاسڵ گرنگی بە گواستنەوەی دارڵ بارکۆلا، ناوەڕاستکاری 18 ساڵانی مارسیلیا دەدەن – فووت مێرکاتۆ
رێن، بۆ گواستنەوەی کڵاودیۆ ئێچێڤێری، یاریزانی لاوی مانچێستەر سیتی بەشێوەی خواستن، ململانێی ڤیاڕیال و جیڕۆنا دەکات – ئوێست فڕانس



