Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپا

دانی ئالڤێس بەشێوەیەکی جیاواز دەگەڕێتەوە لاکێشەی سەوز

Yariga App

یاریگا –

دانی ئالڤێس بیر لە کڕینەوەی یانەیەکی پۆرتوگالی دەکاتەوە و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێ بەهێزتر دەبێت.

دانی ئالڤێس لە چەند رۆژی رابردوودا وردەکاریی کۆتایی کڕینەوەی یانەی ساو جواو دیپۆرتیڤۆی پۆرتوگالی پلە سێی کۆتایی پێهێنا، بەگوێرەی هەواڵێکی ئی ئێس پی ئێن برازیل، بەرگریکاری پێشووی بەڕازیل بیرۆکەی ئەوەی هەیە لەگەڵ هەمان یانە لانیکەم شەش مانگ یاریی بکات.

بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا لە مانگی یەکی ساڵی 2023ەوە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، کاتێک لە ئیسپانیا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیرکرا و ئەمساڵ لە مانگی ئازاردا لەلایەن دادگای باڵای کاتالۆنیا بێتاوان دەرچوو و لە چەند هەفتەی رابردوودا وەک قەشەیەک لە ئیسپانیا دەست بەکار بووە. بەرگریکارە بەڕازیلییەکە بڕیارە لەگەڵ کڕینەوەی ئەم یانەیە و لە تەمەنی 42 ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی یاریکردنی لە یاریگادا بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button