
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە مێركاتۆی هاوینەدا بەرگریكارێكی سوپەر دەگوازێتەوە.
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی قەیرانی نەبوونی بەرگری دەناڵێنێت و پێکانی ئاندرێس کریستێنسنی راگەیاند.
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی ئاندرێس کریستێنسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەکەی راگەیاند و بە گوێرەی سەرچاوەکان یاریزانە 29 ساڵانەکە چەند مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
هەروەها لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال لە خولەکەکانی کۆتاییدا ژووڵ کۆندێ توشی پێکان بوو، بەهۆییەوە یاریگای جێهێشت و پێشبینی دەکرێت چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
جیا لە کریستێنسن و کۆندێ، رۆناڵد ئاراوخۆ بەهۆی کێشەی دەروونییەوە لە پێکهاتەی یانەکە دوورخراوەتەوە.
‼️BREAKING: Deco’s favorite center back for Barcelona to sign in the summer is Marc Guehi, especially as he would join on a free transfer.
— @sport pic.twitter.com/z7YAOTggfd
— Barça Universal (@BarcaUniversal) December 23, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، مارک گێی یاریزانی ئینگلیزی یانەی كریستاڵ پاڵاس بژاردەی یەكەمی دێكۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنایە.
مارک گێی گرێبەستەكەی لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.
دێكۆ، پێی وایە گێی یاریزانێكی گونجاوە بۆ بارسێلۆنا و یەكێكە لە دڵخوازترین یاریزانەكان، بەتایبەت كە گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت.
بارسێلۆنا پێش پشووی سەری ساڵی نوێ بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوە دێت.



