تەواو؛ ئەیسی میلان هێرشبەرێکی گواستەوە

یاریگا –
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و نیکڵاس فولکروگ، هێرشبەری ئەڵمانی پەیوەندی بە ئەیسی میلان دەکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان لەگەڵ وێستهام بۆ گواستنەوەی نیکڵاس فولکروگ گەیشتووەیە رێککەوتنی کۆتایی، وێستهام رووناکی سەوزی هەڵکردووە و فولکروگ دەبێتە میلانی.
رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشبەرە ئەڵمانییەکە بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە دەکات و میلان تەواوی مووچەی یاریزانەکە دەدات.
🚨💥 BREAKING | Niclas Füllkrug to AC Milan – DONE DEAL ✔️
Full agreement between AC Milan and West Ham. Six-month loan deal with an option to buy next summer. #WHUFC
No loan fee. Milan will cover Füllkrug’s full salary until the end of the season. Medical soon.@berger_pj… pic.twitter.com/h7hjKDiDHR
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) December 22, 2025
فولکروگ یاریی بۆ یانەکانی ڤێردێر برێمن، گرویتەر فورت، نورنبێرف، هانۆڤەر و بۆڕووسیا دۆرتموند و وێستهام یونایتد کردووە.
هاوینی 2024 بەبڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لە دۆرتموندەوە پەیوەندی بە هامەرز کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 8 ملیۆن یۆرۆیە.
بە درێسی وێستهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 29 یاریی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.
دوایین پەرەسەندن؛ وردەکاری گرێبەستەکەی فولکروگ لەگەڵ میلان ئاشکرا دەکرێت



