گفتوگۆی دەنگی ژووری ڤار بۆ لێدانە سزا مشتومڕاوییەکەی ریال مەدرید بڵاوکرایەوە

یاریگا –
بڕیارەکانی شەوی رابردووی ناوبژیوان لە یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر سێڤییا یاریزانان و ستافی راهێنەرایەتی سێڤییایان تووڕە کرد و مشتومڕی لێکەوتەوە.
ئەلیخاندرۆ مونیز رویز، ناوبژیوانی یارییەکە، ئاستێکی زۆر مشتومڕاوی لە یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر سێڤییا لە بێرنابیۆ پێشکەش کرد. ناوبژیوانەکە بە کۆمەڵێک بڕیاری سەیر و سەمەرە لە بەرژەوەندی یانە مەدریدییەکە، لەوانەش لە خولەکی 90دا لێدانی سزای بۆ ریال مەدرید هەژمار کرد لە کاتێکدا مێرەنگی بە دوو گۆڵ لە پیشەوە بوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یاریزانانی سیڤییا ناڕەزایی دەرببڕن.
ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ دیمەنێک هەژمار کرد کە نە یاریزانانی ریال مەدرید و نە هیچ هاندرێکی یانەکە ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە دیمەنە نەبووە. ئوسۆ بە شێوەیەکی یاسایی رێگری لە هێرشەکەی جود بێلینگهام کردبوو، بەڵام مونیز رویز دەستبەجێ ئاماژەی بە لێدانی سزا کرد. خافێر ئیگلیسیاس ناوبژیوانی ڤار ناچار بوو دەستوەردان بکات بۆ راستکردنەوەی ئەو بڕیارە بەپەلەیە.
🗣 AUDIO REVISIÓN VAR
🗓 Jornada 17 | Primera División
⚽ @realmadrid 🆚 @SevillaFC | 89′#ArbitrajeRFEF | @CTARFEF pic.twitter.com/BqaAxtBQfM
— RFEF (@rfef) December 20, 2025
بە ناوبژیوانەکەی گوت:
ئەلیخاندرۆ پێشنیار دەکەم پێداچوونەوە بە دیمەنەکەدا بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لێدانی سزاکە هەڵبوەشێنرێتەوە یان نا.
ناوبژیوان چووە لای شاشەی ڤار بۆ پێداچوونەوە بە دیمەنەکە و یەکسەر درکی بە هەڵەکەی کرد و گوتی:
“دەمەوێت بزانم پێ بوو یان تۆپ. پێی لە پێشەوەیە بەڵام روونە، زۆر باشە.”
سەرەڕای ئەوەی خاڤیر ئیگلیسیاس “وێنەیەکی باشی دیکە”ی بۆ ناوبژیوانی سەرەکی نارد، بەڵام مونیز بە پێویستی نەزانی و لە وەڵامدا گوتی: “نا، نا، ئێستا بە تەواوی روونە، تەنیا دەمەوێت بزانم کە تۆپەکە بە درێژایی کاتەکە لە یاریکردندا بووە بۆ ئەوەی بتوانین یارییەکە بە لێدانی گۆڵپارێز دەستپێبکەینەوە”.
یاریزانانی سێڤییا بە بڕیارەکەی ناوبژیوان تووڕە بوون یارییەکەیان بەجێهێشت. لە ئەنجامدا یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی لۆس بلانکۆس کۆتایی هات و گۆڵی دووەم لە رێگەی لێدانی سزاوە بوو کە ئێمباپێ تۆماری کرد و توانی ژمارەی گۆڵەکانی لە 59 یاریدا بگەیەنێتە 59 گۆڵ بە دریسی مەدریدەوە و ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانی پۆتوگالی یەکسان بکاتەوە.
شایەنی باسە کیلیان ئێمباپی لەم وەرزەدا لە کۆی 18 گۆڵ لە لایلگا 5 گۆڵی لە رێگەی لێدانی سزاوە بووە.



