Loading...
ئه‌وروپاعێراقکوردستانگرنگترین

بۆمبەکەی دهۆک؛ یاریزانێكی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد په‌یوه‌ندی به‌ دهۆك ده‌كات

دهۆک بازاڕی گواستنەوە دەهەژێنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی دهۆک هەوڵێکی جدی و گەورە دەستپێدەکات بۆ گواستنەوەی یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی عێراق و ده‌یه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ درێسی یانه‌كه‌ بپۆشێت.

بەپێی ئەو زانیارییە ورد و پشتڕاستکراوانەی دەست تۆڕی وه‌رزشی یاریگا کەوتوون، کارگێڕی یانەی دهۆک لە گفتوگۆیەکی چڕوپڕدایە لەگەڵ زێدان ئیقبال، یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی عێراق و یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد.

هەوڵێکی مێژوویی بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی 

یانەی دهۆک، دەیەوێت لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و باشی ببات، گواستنەوەی زێدان ئیقبال وەک گرێبەستی وەرز دەبینێت. ئەم هەنگاوە نەک تەنیا لە رووی تەکنیکییەوە هێزێکی لەڕادەبەدەر بە هێڵی ناوەندی یانەکە دەبەخشێت، بەڵکو لە رووی جەماوەری و میدیاییەوە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بۆ خولەکە دەبێت.

بۆچی دهۆک ئەم یاریزانەی دەوێت؟

زێدان ئیقبال کە یەکەم یاریزانی عێراقییە لە مێژوودا درێسی یانەی مانچێستەر یونایتدی پۆشیوە، خاوەنی تێڕوانینێکی فراوانە لە ناو یاریگا و لە رووی تەکنیکییەوە یەکێکە لە باشترینەکانی عێراق. یانەی دهۆک دەیەوێت بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەوروپی ئەم یاریزانە، هێڵی ناوەندی خۆی بۆ قۆناخی داهاتوو تۆکمەتر بکات.

زانیارییەکانی زێدان ئیقبال

 ئیقبال 27ـی نیسانی 2003، له‌ مانچێسته‌ر له‌ دایكبووه‌، وڵاتنامه‌ی عێراقی به‌ریتانی هه‌یه‌، له‌ ئاست ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كانی مانچێسته‌ر یاریی كردووه‌ و ئێستاش له‌ یانه‌ی  ئێف سی ئۆترێختی خولی پله‌یه‌كی هۆڵه‌ندا یاریی ده‌كات

ئێستا چاوەکان لەسەر کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانن؛ ئایا زێدان ئیقبال دەبێتە سوپرایزە گەورەکەی دهۆک بۆ هاندەرانی لەم زستانەدا؟

بابەتی زیاتر

Back to top button