Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

نهێنی هێرشی هاندەرانی ریاڵ مەدرید دژی ڤینیسیۆس چییە؟

په‌یوه‌ندی به‌ یاری رابردوو هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید لە گەڕی 17ـی خولی ئیسپانی،توانی سەرکەوتنێکی زەحمەت بەسەر یانەی سێڤییادا بەدەستبهێنێت بەمەش جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ بۆ تەنیا یەک خاڵ کەمکردەوە.

جود بێلینگهام و کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵەکەی مێرەنگییان تۆمارکرد، لە یارییەکدا کە تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێز تێیدا درەوشایەوە و تیپەکەی لە چەندین هەلی مەترسیداری سێڤییا رزگار کرد.


شۆک بۆ کاپتنە بەڕازیلییەکە

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، سه‌ره‌رای سەرکەوتنەکە، بەڵام ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی تووشی شۆکێکی گەورە هات لەلایەن هاندەرانی ریاڵ مەدریدەوە، هاندەران لە زۆربەی کاتەکانی یارییەکەدا بە فیکە لێدان پێشوازییان لە ڤینیسیۆس دەکرد، سەرباری ئەوەی بەهۆی ئاماده‌نه‌بوونی کارڤاخال و ڤاڵڤێردییەوە، ئەو کاپتنی یەکەمی تیپەکە بوو لە یاریگا.


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەم ناڕەزایەتییە لە کاتی گۆڕینی ڤینیسیۆس و چوونە دەرەوەی لە یاریگا گەیشتە لوتکە، ئەمەش نیشانەی تێکچوونی پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و هاندەرانە. بەڵام هۆکارە راستەقینەکان چیین؟

1. ڤیدیۆی پێکەنین لە کاتی شکستدا:

هۆکاری یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی ڤینیسیۆس و ئێندریک لەسەر کورسی یەدەگ لە یارییەکەی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر تالافێرا. لە کاتێکدا تیپی بەرامبەر گۆڵی دووەمی تۆمار دەکرد، ڤینیسیۆس خەریکی پێکەنین و گاڵتەوگەپ بووە، ئەمەش تووڕەییەکی زۆری لە میدیاکان و جەماوەری ڕیاڵ مەدرید دروست کرد و بە بێڕێزی بەرامبەر درێسی یانەکە هەژمار کرا.

2. مەتەڵەکەی نوێنەکردنەوەی گرێبەست:

داهاتووی ڤینیسیۆس هێشتا ناڕوونە، گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام سەرباری ئەوەی هاندەران لە کێشەکانیدا لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ پاڵپشتییان کرد، کەچی ئەو و بریکارەکانی تاوه‌كو ئێستا لە گفتوگۆکان لەگەڵ کارگێڕی یانەکە خەم ساردی دەکەن و کات دەکوژن، ئەمەش گومانی لای هاندەران دروست کردووە کە رەنگە بیەوێت بڕوات.

3. دابەزینی بەرچاوی ئاستی تەکنیکی:

ڤینیسیۆس لەم وەرزەدا نەیتوانیوە وەک پێشوو کاریگەر بێت، ئامارەکانی نیشانەی دابەزینێکی گەورە دەدەن؛ لە 22 یاریی ئەم وەرزەدا تەنیا 5 گۆڵی تۆمارکردووە و حه‌فت ئەسیستی هەبووە، ئەمەش بۆ یاریزانێکی ئاستی ئەو زۆر کەمە و هاندەران پێیان وایە تەرکیزی لەسەر تۆپی پێ نەماوە.

 

ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ڤینیسیۆس دەتوانێت ئەم وەرچەرخانە مەترسیدارەی هاندەران رابگرێت، یان ئەمە دەستپێکی جیابوونەوەیەتی لە قەڵای سپی؟

بابەتی زیاتر

Back to top button