Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

مێژوو دەیسەلمێنێت بردنەوەکەی ئارسیناڵ لە ئێڤەرتن لە بەرژەوەندی تۆپچیەکان نییە!

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو ئارسیناڵ لە یەک کاتدا بیری لە بردنەوە لە ئێڤەرتن بوو بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی پرێمەرلیگ و هاوکات ترسی لە وەش بوو مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە.

لە گەڕی 17ی خولی ئینگلیزی ئارسیناڵ بووە میوانی ئێڤەرتن و گێمی یەکەم بە گۆڵێکی بێ وەڵام بۆ گەنەرز کۆتایی هات لە رێگەی ڤیکتۆر یۆکێرێش بە لێدانی سزا.

بەو بردنەوەیە، کۆی خاڵەکانی گەنەرز بووە 39 و دوو خاڵ لە مانچێستەر سیتی پلەی دووەم دوورکەوتەوە. بەوەش ماوەی کرێسمس بە پێشەنگی پرێمەرلیگ تێدەپەڕێنن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا، گەنەرز لە مێژووی خۆیاندا 4 جار لە کرێسمس سەرووی ریزبەندیەکەیان گرتووە، بەڵام هیچ جارێک نەبوونەتە پاڵەوان.

وەرزەکانی 2002/2003 و 2007/2008 مانچێستەر یونایتد بووە پاڵەوان و، وەرزەکانی 2022/2023 و 2023/2024 مانچێستەر سیتی خولەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button