چوارقوڕنە ریزبەندی دووەمی چۆڵکرد و پێشمەرگەی هەولێریش دوا خولەک شۆککرا
دوای پێنج یەکسان بوون رزگاری بە سەرکەوتن شاد بوویەوە

یاریگا –
چوارقوڕنە سوودی لە یاریگای خۆی وەرنەگرت و پێشمەرگەی هەولێریش لە دوایین خولەک گۆڵی یەکسان بوونی لێکرا.
لە کۆتا رۆژی یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان، چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی 3 _ 2 بەرامبەر رزگاری شکستی هێنا، چوارقوڕنە بەم شکستە لە پێشەنگ دوور کەوتەوە و ریزبەندی دووەمیشی لە بەرژەوەندی شێروانە چۆڵکرد، چوارقوڕنە بە 12 خاڵ هاتە ریزبەندی سێیەمی خولەکە.
سەرکەوتنەکەی رزگاری دوای پێنج یەکسان بوون بوو کە لەم وەرزە بە دوای یەک بە دەستیهێنا بوو، بەم سەرکەوتنەش رزگاری بە 12 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی نایابی کوردستان دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی سیروانی نوێ دەبێتەوە.
پێشمەرگەی هەولێر لە یاریگای خۆی شۆککرا و 1 _ 1 لەگەڵ ئاکرێ یەکسان بوو، گۆڵی ئاکرێ لە خولەکی 90+4 تۆمار کرا، چوار یارییە بە دوای یەک پێشمەرگە یەکسان دەبێت و بە 10 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم دێت، ئاکرێش چوار یارییە سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە و بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.
پێشمەرگەی هەولێر گەڕی داهاتوو دەبێتە میوانی رانیە، ئاکرێ لە یاریگای خۆی و لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی شێروانە دەبێتەوە.
شێروانە سوودمەندی یەکەمی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان بوو، شێروانە لە یاریگای خۆی 1 _ 0 لە زاخۆی بردەوە و بە 13 خاڵ هاتە ریزبەندی دووەمی خولەکە، زاخۆ بەم شکستە بە نۆ خاڵ کەوتە ریزبەندی 10ـی حولەکە و گەڕی داهاتوو لە یاریگای خۆی بەرامبەر قەڵادزێ یاریی دەکات.
ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دوای یارییەکانی گەڕی هەشتەم؛




