Loading...
سعوودیەگرنگترین

راهێنەرێکی ناوداری ئەوروپا پەیوەندی بە خولی سعوودیەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

سعوودیەکان بەردەوامن لە پەلکێشکردنی ناودارەکانی ئەوروپا چ یاریزان یاخود راهێنەر، ئەمجارەش لەگەڵ راهێنەرێکی بەئەزموونی ئەوروپا رێککەوتن.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک لە پێگە فەرمیەکانی خۆیانەوە، یانەی قادسیەی سعوودی سەرکەوتوو بوون لە دەستنیشانکردن و هاوکات ناساندنی برێندان رۆجەرز وەک راهێنەری نوێی یانەکەیان.

بەپێی رێککەوتنی نێوانیان، رۆجەرز تا ساڵی 2028 راهێنەرایەتی قادسیە دەکات.

دەستنیشانکردنی ئەو راهێنەرە سکۆتلەندیە کە خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە ئەوروپا بەتایبەت یانەکانی واتفۆرد، ریدینگ، سوانزی، لیڤەرپوول و سێڵتیک، تەنها دوای دوو رۆژ دێت لە دوورخستنەوەی میشێل گۆنزالێسی ئیسپانی لە پۆستەکەی.

قادسیە لەدوای 9  هەفتە لە یارییەکانی خولی رۆشەن، لە پلەی پێنجەم دێت کە 17 خاڵی هەیە. بە جیاوازیی 10 خاڵ لە نەسڕی پێشەنگەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button