Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئەفسانەیەکی لیڤەرپووڵ پێشنیازێکی شۆکهێنەر بۆ محەمەد سەڵاح دەکات

Yariga App

یاریگا –

دووبارە داهاتووی محەمەد سەڵاح بووەتە بابەتی گەرمی شەقامی وەرزشی، و ئەمجارە ئەفسانە و ناوەڕاستکاری پێشووی لیڤەرپووڵ، دیتما هامن، وەکو چارەسەر پێشنیازی گەڕانەوەی سەڵاح بۆ خولی ئیتاڵی دەکات.

ئەستێرە میسڕییەکە، بەم دواییانە هێرشی تووندی کردە سەر ئارنە سلۆتی راهێنەری یانەکەی، دوای ئەوەی بۆ سێ یاریی لەسەریەک لە خرایە سەر کورسی یەدەگ و بۆ یاریی ئینتەر میلانیش لە چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە.

هەستدەکەم تاوانبار دەکرێم و پێیانوایە من کێشەکەم

سەرەڕای ناکۆکییەکان، سەڵاح لە هەفتەی رابردوو بەرامبەر برایتن، گەڕایەوە پێکهاتەی یانەکە، لە یارییەکەدا وەکو یەدەک بەشداریی کرد و ئەسیستێکی کرد، لە دوای یارییەکەش سڵۆت ستایشی ئاستی یاریزانەکەی کرد و بانگێشتکردنەوەشی بە بڕیارێکی ئاسان ناوبرد.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، یانەکانی خولی سعوودیە، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 33 بەهارییەکە چڕکردووەتەوە، بەڵام هامن لە نوێترین لێدوانیدا بۆ ماڵپەڕی Jeffbet، رایگەیاند، ئەگەر گرژییەکانی نێوان سەڵاح و یانەکەی بەردەوام بێت، گەرانەوە بۆ ‘سێریا ئەی’، چارەسەرێکی گونجاوە و سەڵاح دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی، چونکە پێشتر لەو خولەدا یاریی بۆ یانەکانی فیۆرێنتینا و رۆما کردووە، بەهۆی ئەزموونەکەیەوە دەتوانێت خۆی لەگەڵ ژینگەی خولەکەدا بگونجێنێت و بەزوویی ئاستی بەرزبکایەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڤێرجڵ ڤان دایک، کاپتنی یانەکە، ئارەزووی مانەوەی سەڵاح دەکات، چونکە پێیوایە سەرکردە و یاریزانێکی کاریگەریی یانەکەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button