
یاریگا –
لە یاریی كۆتایی جامی كیشوەرەكان پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و فلامینگۆی بەڕازیلی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 20:00 بە كاتی هەولێر یاریگای ئەحمەد بن عەلی لە قەتەڕ میوانداری یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و فلامینگۆ بكات، لە میانی یاریی كۆتایی جامی كیشوەرەكان.
پڕۆفایلی یاریی

پاریس سانجێرمان نوێنەری ئەوروپا راستەوخۆ و گەیشتووەتە یاریی كۆتایی جامی كیشوەرەكان.
فلامینگۆی بەڕازیلی لە هەردوو یانەی كروز ئازول و پیرامیدسی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی كیشوەرەكان.
وەرزی رابردوو ریال مەدرید بە بردنەوە لە پاچووكای مەكسیكی نازناوەكەی بردەوە.
پێشتر هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و فلامینگۆ هیچ یارییەكەیان بەرامبەر یەک نەكردووە، یارییەكەی ئەمڕۆ یەكەم رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانەیە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پاریس سانجێرمان بە بێ عوسمان دێمبێلێ و ئەشرەف حەكیمی رووبەڕووی فلامینگۆ دەبێتەوە.
فلامینگۆ بە بێ ئالان رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فلامینگۆ
ئۆگەستین رۆسی
ڤارێلا، دانیلۆ، پێرێرا، ساندرۆ
پولگار، جۆرجینیۆ، كاراسكال، ئاراسكیتا، ئێڤێرتن
پلاتا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان
لوكاس شۆڤالیێ
زایر ئێمری، ماركینیۆس، پاچۆ، لوكاس هێرناندێز
مایۆلۆ، ڤیتینیا، نێڤێس
لی كانگ ئین، رامۆس، كڤاراتسخێلیا



