Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا وه‌ڵامی توندی پێرێز و ئۆپۆزسیۆن ده‌داته‌وه‌

لابۆرتا بۆ پێرێز: چاوەڕێی وەڵام بە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، ئامادەكاری دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا و لە رووداوێکی گەورەدا، دوو چۆلەکە بە یەک بەرد بکوژێت.

لاپۆرتا، کە بەپێی لێدوانەکانی پێشووی، بڕیارە لە نێوان مانگی ئازار بۆ حوزەیرانی 2026 بچێتە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا، دەیەوێت ئەم بۆنەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی بەکاربهێنێت.

 رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لابۆرتا بانگهێشتی سەرجەم تیپە وەرزشییە پیشەگەرەکانی یانەکەی کردووە بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، له‌ 18ی کانوونی یەکەمی 2025 بەڕێوەبچێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ئاهه‌نگه‌ کە لاپۆرتا خۆی سەرپەرشتی دەکات، وتارێکی ئاگرین و گرنگی له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان ده‌بێت.

بابەتە گەرمەکان: ئۆپۆزسیۆن و پێرێز

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی تیشکی خستووەتە سەر ئەو بابەتانەی کە لاپۆرتا ده‌یه‌وێت باسی بكات:

  1. پرسی هەڵبژاردن: لاپۆرتا تیشك دەخاتە سەر لایەنی هەڵبژاردن، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی چالاکییەکانی رۆژانەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن.

  2. وەڵامدانەوەی پێرێز: لاپۆرتا هەلەکە لەدەست نادات بۆ ئەوەی وەڵامی فڵۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید بداتەوە، کە دۆسیەی نێگرێرا وەک چەکێکی بەهێز دژی بارسێلۆنا بەکاردەهێنێت.

هونەری بەکارهێنانی دۆسیەی نێگرێرا لەلایەن پێرێزەوە

خۆسێ ماریا ئێنرکیز نێگرێرا، ناوی ئەو کەسەیە کە پێشتر جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان بوو، بەڵام دوای جێهێشتنی پۆسته‌ی بەهۆی تۆمەتبارکردنی بارسێلۆنا بە کڕینی ناوبژیوانان لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2018 بووته‌ باسێكی گه‌رمی میدیاكان.

بارسێلۆنا تۆمەتبارە بەوەی بڕی 7.3 ملیۆن یۆرۆی وەک بەرتیل داوە بە نێگرێرا بۆ کاریگەری دانان لەسەر بڕیارەکان. هەرچەندە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و تاوه‌كو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نەدۆزراوەتەوە کە بارسێلۆنا تاوانبار بکات یانەکە دەڵێت پارەکە بۆ ڕاوێژکاری بووە، بەڵام رکابەرەکان ئەمە دەقۆزنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button