Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری؛ پەیوەندی نێوان ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیۆس ئاسایی بووەتەوە؟

رۆژنامەی ئاس دوایین زانیاری لە نێوان چابی ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا زانیاری نوێیان لەبارەی پەیوەندی نێوان چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكە ئاشكراكرد.

لە ماوەی رابردوودا نێوان ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیۆس ئاڵۆزی تێكەوت بەتایبەت لە یاریی كلاسیكۆدا كاتێک لە خولەكی 72 راهێنەر هێرشبەرە بەڕازیلییەكەی بردە دەرەوەی یاریگا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر شانبەشانی یەكتر دەڕۆن، یاریزانەكە لە فیكەی ناڕەزایی هاندەران نیگەران نییە و سەرنجی تەواوی لەسەر گەڕانەوەی ئاستی راستەقینەی خۆیەتی. لێكتێگەیشتنێكی گەورە لە نێوان یاریزانەكە و چابی ئاڵۆنسۆدا هەیە لە دوای گرژییەكانی دوای یاریی كلاسیكۆ.

ڤینیسیۆس دەزانێت لە رووی جەستەییەوە لە باشترین ئاستی خۆیدا نییە، ئیدارەی ریال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز دەربارەی یاریزانە بەڕازیلییەكە دڵنیادەبنەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی هۆكاری دابەزینی ئاستی دەزانن. ڤینی ئارامە و دڵنیایە بە گەڕانەوەی ئاستی جەستەیی هەموو شتێک دەگۆڕێت و باش دەبێت.

یانەكە بەتەواوی پاڵپشتی دەكات و دڵنیاییدەكاتەوە كە گرێبەستەكەی نوێدەكرێتەوە، گفتوگۆ لە نێوان هەردوولا بەردەوامە.

لەناو یانەکەدا گەشبینی تەواو هەیە کە گەڕانەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ باشترین ئاستی خۆی بەتەواوی رێڕەوی تیمەكە دەگۆڕێت.

ڤینیسیۆس جونیۆر لەم وەرزەدا 22 یاریی كردووە توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و حەفت گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button