
یاریگا –
بەر لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس، ئاڵۆنسۆ رایگەیاند کە متمانەی تەواوی بە یاریزانەکانییەتی، ئەگەرچی هەندێک لە یاریزانەکان لەو یارییەدا ئامادەنابن، بەڵام تیپەکە هەموو شتێک دەکات.
سەرەڕای ئامادەنەبوونی هەندێک لە یاریزانەکان، هێز و پێکهاتەی تەواومان لەبەردەستە. 11 یاریزان لەناو یاریگادا دەبن، دڵنیام گڕووتین، هەڵوێست و بەرپرسیارێتی خۆیان پێشاندەدەن لەپێناو بردنەوەی یارییەکە. یارییەکی گرنگە و هەموویان تەواوی توانایان دەخەنەگەڕ.
لە درێژەی قسەکانیدا، راهێنەرە ئیسپانییەکە، گەڕانەوەی کیلیان ئێمباپێی راگەیاند.
کیلیان گەڕاوەتەوە، ئەوە هەواڵێکی باشە، و سبەی بریار دەدەین ئاخۆ یاریی دەکات یاخود نا، بەڵام یاریزانی دیکەمان راگیراون، ئەوەش بەشێکە لە یارییەکە. ئێمە یاریزانی زۆرمان نییە، و بە یاریزانانی کاستیا پێکهاتەکەمان تەواو دەکەین، ئەوان ئامادەبن ئەگەر پێویست بکات.
بوونی مەترسی لەسەر داهاتووت؟
لای من یانە و تیپەکە لە هەمووشتێک گرنگترن، سبەینێ یارییەکی گرنگمان هەیە بەهۆی بارودۆخەکەوە، ئێمەش دەمانەوێت ئەنجامەکانی ئەم دواییەمان بگۆڕین. رکابەرێکی سەخت لە پێشمانە. سبەی بۆ ئەوە یاریی دەکەین.
ساڵانێکە لەنێو تۆپی پێدام، دڵنیام لە تۆپی پێی ئیسپانیاشدا، ساڵانی رابردوو راهێنەری زیاتر لەم قۆناغەدا دەرکراون بە بەراورد بەم وەرزە، پێموایە تۆپی پێ وەرزشێکی پڕ زەحمەتییە، لە رابردوودا لەم قۆناغەدا راهێنەری زیاتر دەرکراون. ئەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێتە کاری ئێوە نەک من، کاری زۆرم هەیە و خۆم بە کاری زیادەوە خەریک ناکەم.
داواکارییەکانی ریال مەدرید
ساڵانێکە لەنێو تۆپی پێدام، بە هیچ شتێک سەرسام نیم کە رەنگە رووبدات. ئەوانە شتانێکی ئاسایین کە دووبارە لە ئایندەدا روودەدەنەوە. پێویستە رووبەرووی بەرپرسیارێتی کار و ئەوەی نوێنەرایەتی دەکەین ببەینەوە، لەوەوە کاردەکەین بۆ پێچەوانەکردنەوەی دۆخەکە. ئەوە شتێک نییە زۆر سەرسامم بکات.
یارییەکەی دژی مانچێستەر سیتی
شتگەلێکی زۆر باشمان کرد، ئەوەشمان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا روونکردەوە. ئەوە بوو بە رابردوو، زۆر شتی ئەرێنی هەن کە بۆ داهاتوو پێویستیمانن، نزیکترین داهاتووش سبەینێیە لە ڤیتۆریا.
پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک و کەسە گرنگەکانی یانەکە؟
لەوەتای هاتوومە ئێرە، بەردەوام لەگەل سەرۆک، جۆزێ ئەنخێل و کەسە گرنگەکانی یانەکە پەیوەندیمان هەبووە، چونکە ئێمە هەموومان بەیەکەوەین، و بەوپەڕی خۆشەویستی، متمامە، رێز و بەرپرسیارێتییەوە بۆ ئامانجێکی هاوبەش هەڵدەدەین. پەیوەندیمان باشە.
لێدوانەکانی کەریم بێنزێما سەبارەت بە سەرکردایەتی ژووری خۆگۆڕین؟
ئێمە لە ژووری خۆگۆڕیندا هەموو رۆژێک پێکەوەین، لە رۆژە خۆش و ناخۆشەکانیشدا پێکەوە کار دەکەین. ئێستا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕین، بەڵام ئەگەر بتوانین ئەنجامەکان پێچەوانە بکەینەوە، دەتوانین لە چەند هەفتەیەکدا گەشە بکەین و بەهێزتر بین. کەریم ئەزموونی زۆر شتی کردووە، لەم ژووری خۆگۆڕینەی ئێستاشدا، کەسانێک هەن کە خاوەن ئەزموون و پاشخانی خۆیانن.
هەست دەکەیت یاریزانەکانت پشتیوانیت دەکەن؟
هەمیشە هەستم کردووە پەیوەندییەکانمان لەوپەڕی باشیدان. هەمیشە لەپێناو یەک ئامانج تێدەکۆشین. یارییەکەی مانچێستەر سیتیمان نەبردەوە، بەڵام یاریزانەکان بەرپرسیار نەبوون. بیر لە سبەینێ دەکەینەوە و پێویستیمان بەو ئامانجە هاوبەشەیە و بەو بیرەوە دەچینە بەرامبەر ئالاڤێس.
هەڵسەنگاندنی کارەکانت؟
هەرگیز لەسەر لێکدانەوەکانی خەڵک هەڵسەنگاندن ناکەم، گوێم لێیان نەگرتووە، دەبوو گوێیان لێ بگرم بۆ ئەوەی هەڵیانسەنگێنم. هەموو کەسێک خاوەن بۆچوونی خۆیەتی کە خۆی لێی بەرپرسیارە.
ئاربێلوا وەکو راهێنەری ریال مەدرید؟
لە داهاتوودا دەکرێت رووبدات. ئەو زۆر باش کاری خۆی دەکات. لەگەڵ ئەو زیاتر باسی ئەو یاریزانانەمان کرد سبەی لەگەڵمان دەبن، باسی هیچی زیاترمان نەکرد.



