
یاریگا –
یارییەكانی گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ بەردەوامە و ئەمڕۆ كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی هەولێر كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سەلهێرست پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

كریستاڵ پاڵاس لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی پازدە یاریی حەفت یاریی بردووەتەوە، پێنج یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی لە كۆی پازدە یاریی دە یاریی براوە بووە یەك یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
كریستاڵ پاڵاس بە بێ دانیال مونۆز، شادی ریاز، عومەر دۆكۆری رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ جۆن ستۆنز، رۆدری و كۆڤاسیچ بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراو كریستاڵ پاڵاس
هێندرسن
ریچاردس، لۆكرۆی، گێی
كلاین، وارتن، لێرما، میچێل
سار، پینۆ
ماتێتا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئایت نوری
گۆنزالێز
شەرقی، سێلڤا، فۆدن، دۆكو
هالاند



