
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی شازدەیەمی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری برایتن دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بەكاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری برایتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لیڤەرپوول لە چەند هەفتەی رابردوودا بە ئاستێكی ناجێگیردا تێدەپەڕێت و بە جیاوازی دە خاڵ لە ئارسیناڵی پێشەنگی ریزبەندیەوە دوورە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی پازدە یاریی حەفت یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا برایتنی فابیان هورزلەر لە كۆی پازدە یاریی شەش یارییان بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بوون و چوار یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ كۆنۆر برادلی، كۆدی خاكپۆ، واتارۆ ئیندۆ، جێریمی فریمپۆنگ، جیۆڤانی لیۆنی و ستێڤان بایجێتیچ رووبەڕووی برایتن دەبێتەوە.
برایتن بە بێ ستیڤانۆس تیماس، ئادەم ویبستەر، سۆلی مارچ رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە و بەشداریكردنی یاسین عەیاری، جەیمس میلنەر، كاورۆ میتۆما و تۆم واتسن گومانی لەسەرە.
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
ئالیسن
گۆمێز، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز
خراڤنبێرخ، جۆنس، سۆبۆسلای، ڤیرتز
ئێكیتیكی، ئیزاک
پێكهاتەی پێشبینیكراوی برایتن
ڤێربرۆخن
وێفەر، ڤان هیكی، دەنک، كوبێر
بالیبا، گۆمێز
مینتێ، رۆتەر، میتۆما
وێڵبیک



