Loading...
کوردستان

پێش دێڕبی گەرمیان راهێنەری رزگاری هەواڵێکی ناخۆشی پێدەگات

سێ یاریزانی رزگاری بۆ یارییەکەی دەربەندیخان ئامادە نابن

Yariga App

یاریگا –

پێش رووبەڕووبونەوەی دەربەندیخان، راهێنەری رزگاری هەواڵێکی ناخۆشی پێدەگات و سێ یاریزانی لە یارییەکە بێبەش دەبن.

لە گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان، هەینی ( 25ـی دیسێمبەری 2025 )  رزگاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی دەربەندیخان دەبێتەوە، رزگاری گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە و سێ یاریزانی بۆ ئەم یارییە ئامادە نابن.

هەریەک لە یاریزانان عەلی هاشم، پەیوەند یادگار لەگەڵ بەڵێن فایەقی هێرشبەر بە هۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن، رزگاری سێ یارییە سەرکەوتنی بە دەستنەهێناوە و بە هەشت خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی نایابی کوردستان دێت، دەربەندیخانیش لە شەش یارییدا هیچ سەرکەوتنێکی نیە، دوو یەکسان بوون و چوار شکستی هەیە و بە دوو خاڵ لە ریزبەندی 12ـەو کۆتایی دێت.

دەربەندیخان و رزگاری لە مێژوودا دوو یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، لە یارییەک یەکسان بوونە و یارییەکیش دەربەندیخان 3 _ 0 براوە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button