Loading...
ئینگلتەرا

هالاند : خۆشەویستەکەم زۆر رقی لە تۆپی پێ یە

Yariga App

ئێرلینگ هالاند باسی کاریگەریی تۆپی پێ دەکات لەسەر  پەیوەندی نێوان خۆی  و خۆشەویستەکەی.

هالاند لە سەردەمی هەرزەکارییەوە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیسابێل جۆهانسن کە ئەویش یاریزانی تۆپی پێ یە. دووانەکە ماوەیەکی زۆرە بێ پچڕان بەیەکەوەن و پارساڵیش  بوونە خاوەنی کوڕێک بەڵام ئێرلینگ دان بەوەدا دەنێت خۆی بە جۆرێک شەیدای تۆپی پێ یە کە خۆشەویستەکەی بێزار کردووە.

هالاند بۆ پۆدکاستی رێست ئز فوتبۆڵ وتی

من هاندەری تۆپی پێ م و سەیری هەموو یارییەک دەکەم. دوێنێ نانی ئێوارەمان دەخواردم لە ماڵەوە و دەگەڕام بزانم چ یارییەک پەخش ئەکرێت. یاری مانچێستەر یونایتد و وێستهام بوو منیش خستمە سەر ئەوە. خاتوون وتی زۆر رقم لە تۆپی پێ یە هەمیشە هەر سەیری ئەوە دەکەین. منیش وتم وایە بەڵام بەهۆی تۆپی پێ یە کە ئێمە لێرەین. ئیتر دانیشتین و سەیری یارییەکەمان کرد.

 

 

گۆڵکار نەرویجییە لێهاتووەکە، شەوی رابردوو لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدا بوو لەو یارییەی بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد و لەناو بێرنابیۆ 2-1 شکستییان بە ریاڵ مەدرید هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button