Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پلانەكانی لاپۆرتا؛ بارسێلۆنا سێ بژاردەی هێرشبەری بۆ وەرزی نوێ داناوە

زانیاری نوێ دەربارەی هێرشبەری سەرەڕمی بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا دەكرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ دەكات و پلانەكانی دەستپێكردووە.

گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە وەرزی داهاتوو بەسەردەچێت و یانە كاتالونییەكە بیر لە بژاردەكانی هێرشبەری سەرەڕم بۆ وەرزی نوێ دەكاتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، بارسێلۆنا سێ بژاردەی بۆ پێگەی هێرشبەری سەرەڕم بۆ وەرزی داهاتوو دیارییكردووە؛

  • نوێكردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسكی
  • یارییكردن بە فێران تۆرێس وەكو هێرشبەری سەرەڕم
  • گواستنەوەی هێرشبەرێكی نوێ

بارسێلۆنا حەزدەكات هاری كەین یاخود خولیان ئالڤارێز بگوازێتەوە، بەڵام هەردوو یاریزانەكە بەهایەكی بەرزیان هەیە و یانە ئیسپانیەكە بەهۆی یاسای یاریی خاوێنەوە ناتوانێت بیانگوازێتەوە.

تیمەكەی هانزی فلیک لەم وەرزەی لالیگادا 47 گۆڵیان كردووە و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button